AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢٧ ٠٩:٥٤

ئەردۆغان:

ڕێگە نادەین هیچ هەڵبژاردنێک لە کوردستانی سووریا بکرێت

ڕێگە نادەین هیچ هەڵبژاردنێک لە کوردستانی سووریا بکرێت

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: هیچ هەلێک ناڕەخسێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە  کوردستانی سووریا بەرێوەبچێت، رێگە نادەین دەوڵەتی تیرۆرست لە ژێر لووتماندا دروست ببێت."

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هیچ هەڵبژاردنێک لە هەرێمی باکوور و رۆژئاوای سووریا بوونی نییە، بەڵکوو ئەوەی هەیە پلانێکە بۆ ئەوەی شەرعیەت بدرێت بە رێکخراوێکی تیرۆرستی."

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ هەلێک بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و هاوشێوەکانی ناڕەخسێت بۆ ئەوەی بە ئازادی لە سووریا کاربکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، "ئەگەر دۆخێکی وا دروستبوو، ئەوا بە دڵنیاییەوە یەکە پەیوەندیدارەکانمان کۆ دەکەینەوە، رێگە نادەین دەوڵەتێکی تیرۆرستی لە ژێر لووتماندا دروست ببێت، لە ئەنجامدانی هەر کارێکی گرنگیش بۆ ئەو بابەتە پاشگەزنابینەوە."

ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لە رۆژی 18ی مانگی (ئاب/8) لە باکوور و رۆژئاوای سووریا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکان بەرێوەبچێت.

News ID 50585

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha